یادداشت محمد شعبانی/
سه شنبه 30 آذر 1395 / 20:25|کد خبر : 4287|گروه : فرهنگی

«شه وچله» یان «شه وچه ره»؟ (شه وی یه لدا)

لە ناو کورداندا ئێستا بەو شتانەی کە شەوانە و پاش نانی شێوان و لە کاتی شەونشینیدا ئەخورێت ، پێی ئەڵێن شەوچەرە. بەڵام وێدەچی لە ڕاستیدا ناوی "شەوچەرە" هەر لە ناوی شەوی چلەوە گیرابێت

لە ناو کورداندا ئێستا بەو شتانەی کە شەوانە و پاش نانی شێوان و لە کاتی شەونشینیدا ئەخورێت ، پێی ئەڵێن شەوچەرە. بەڵام وێدەچی لە ڕاستیدا ناوی "شەوچەرە" هەر لە ناوی شەوی چلەوە گیرابێت

مالپه ر زریوار خه به ر ، لە ناو کورداندا ئێستا بەو شتانەی کە شەوانە و پاش نانی شێوان و لە کاتی شەونشینیدا ئەخورێت ، پێی ئەڵێن شەوچەرە. بەڵام وێدەچی لە ڕاستیدا ناوی "شەوچەرە" هەر لە ناوی شەوی چلەوە گیرابێت ؛ ئەویش بەو شێوە بوو : کاتێ کە لەبەر درێژبوونی شەوانی چلە (کە خۆی ناوزەد ئەکرا بە چلە چکۆلە و چلە گەورە) خەڵکان هەر شەوێک و لە ماڵی یەکێک کۆ دەبوونەوە تا بێ تاقەتی خۆیان دەربکەن و ڕایبوێرن ، خەریکی خواردنی مێوژ و کاکڵە گوێز و ناوکە خۆشە و گەنمی برژاو و ئەو شتانە دەبوون و پاشان و لە تێپەڕبوونی ژیان لە درێژایی مێژوودا و لە ئاخافتندا، بە جێی ئەوەی کە ناوی ئەو هەموو شتانەی کە خواردبوویان، هەڵیدەن و ناویانبەرن، دەیانگوت: شەوچلەمان خواردوە؛ واتا ئەو شتانەمان خوارد کە لە شەوانی چلەدا ئەمانخوارد.
 

وێدەچێ ئەو وشەیە لە گۆڕانکارییە زمانییەکاندا بوەتە "شەوچەرە" دەستەواژەگەلی "چلە گەورە" و "چلە چکۆلە" خۆیان ئاماژە بە کات، زەمان و ماوەیەک دەدەن کە لەو کاتانەدا پێشینان بە تەجروبە هەستیان پێکردبوو کە لەو ماوانەدا کەش و هەوا بە چ ڕادەێیک سارد و زوقم دەبێت و لە ڕاستیدا جۆرێک ڕۆژژمێر بوە کە لەسەر ئاستی سروشت کاریان پێ کردوە.
 

بە پێی زانیاریەکان، لە ناوچە شاخاویەکانی کوردستاندا، پێشینیانمان وەرزی زستانیان بە سێ بەش دابەش دەکرد. یەکەم "چلە گەورە"یە کە لە یەکەم ڕۆژی بەفرانباری ڕۆژژمێری کۆچی-هەتاوی ڕا دەس پێدەکات و بە ماوەی چل ڕۆژ و تا دەیەمین ڕۆژی ڕێبەندان دەخایەنێت. "چلە چکۆلە" ماوەکەی "20" ڕۆژە و لە یازدەیەمین ڕۆژی ڕێبەندانەوە تا کۆتایی ئەو مانگەی پێدەچێت. ئەم بەشە کە ماوەکەی بیس ڕۆژە ، لەبەر ئەوەی کە زۆر سارد و سەخڵەتە و بە ئەندازەی چل ڕۆژەکەی یەکەم سارد و سەخڵەت و سەهۆڵبەندانە، ناوزەد کراوە بە "چلەی چکۆلە". بەشی سێهەمی وەرزی زستان کە تێیدا کەش و هەوا خۆش ئەبێت و بەفری وڵات ڕوو لە توانەوە دەکەن، بە "ڕەشەمە" ناو براوە و مانگی کۆتایی زستانانی کوردەواری لەبەر دەگرێت.

هەرچی هەیە؛ مایەی خۆشیتان بێت

منبع: وبلاگ ژینامه/یادداشت محمد شعبانی

انتهای پیام/

ZariwarKhabar Telegram Channel

نظرات بینندگان :

هه ژارچهارشنبه 1 دی 1395 | 07:23

0
0

ده ستان خوش بیت.به راستی شه و چله شه وه کی خوشه.

پاسـخ

عثمانچهارشنبه 1 دی 1395 | 08:57

0
0

ده س خوش
وینه که مناسبه تی نیه به نوسراوه که و ئه و وینه زیاتر عورفی فارسه کانو و تورکه کانه.
چون کورد شه وی یه لدای ناگری و اگر بیگری شوتی ناخوا و فال حافظیش ناگرن

پاسـخ

دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیریت زریوارخبر در وب سایت منتشر خواهد شد.
پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
* به دلیل تراکم نظرات ممکن است نظر شما با تاخیر تایید شود.

نام *
 

کد امنیتی
 
   

آخرین اخبار

پربازدیدترین ها

ADS

ADS